لە گوندێکى شارباژێڕ داربڕێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەستگیرکرا

فەرهاد حەسەن

لە دوو چالاکی جیاوازدا لە سنووری شارباژێڕ کەسێکی داربڕ بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەستگیر کراو لە سنووری هەڵەبجەش چەندین تۆڕی ماسی دەستی بەسەردا گیراوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیروان توانیان دەستبگرن بەسەر 15 تۆڕی ماسی گرتن و 27 ماسیی زیندوو ، دەڵێت “دواتر ماسییەکان خرانەوە ئاوەکەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت، مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى شارباژێڕ چوونە  گوندی (ئاڵەك) سەر بە قە زای چوارتا لە ئەنجامدا توانیان هاوڵاتیەک بەهۆکارى داربڕین دەستگیربکەن و دەست بەسەر ژمارەیەک دارى بڕاو و ئۆتۆمبێلێکدا، گیرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ داستگیرکراوەکە رێكخراوە و رێکاری یاسایى لەبەرامبەردا دەگیرێتە بەر.