دیمەنێک لە بۆردومانی بارەگاکانی حەشدی شەعبی
لە ئەنباریش بۆردومان هەبووە
حەشدی شەعبی؛ 73 کوژراو و 78 برینداریی هەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێ، لە دەرئەنجامی هێرشی سەر بارەگانیان لە ناوچەکانی عێراق 73 کوژراو و 78 برینداریان هەیە، ئەوە جگە لەوەی ئەمڕۆش لە ئەنبار بۆردومانیان کراوە.
بۆردومانەکان، ئیسرائیل و ئەمریکا کە لە ئەستۆیان گرتووە، لە رێگەی فرۆکەی جەنگی ئەنجامی دەدەن.
دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ سێشەممە جگە لە راگەیاندنی زیانە گیانییەکانیان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش هێرش کراوەتە سەر لیوای 17یان لە سنووری قەزای روتبە لە پارێزگای ئەنبار و بەهۆیەوە دوو چەکداریان کوژراون و چواری دیکەش بریندارن.
لە راگەیەندراوێکدا، حەشدی شەعبی رایگەیاندووە کە هێرشەکە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە، بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و چوار چەکداری دیکەش بریندار بوون.
ئەمریکا و ئیسرائیل، دەستەکە بە بریکاری ئێران تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن، لەگەڵ ئێران هێرشی هاوبەش بۆ سەر ناوەندە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە ئەنجام دەدەن، و وەڵامی ئەوانی بەدوا هاتووە.