دیمەنێک لە بۆردومانی بارەگاکانی حەشدی شەعبی
سێ کوژراو و چوار بریندار هەیە
سێ هێرشی ئاسمانی بارەگای فەرماندەیی حەشدی شەعبیان لە کەرکوک کردە ئامانج
فەرهاد حەسەن
دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، لە رێگەی هێرشی ئاسمانی لە سنووری پارێزگای كەركوك بارەگایەکی فەرماندەییان کراوەتە ئامانج و سێ کوژراو و چوار برینداری لێکەوتووەتەوە.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە “ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە رێگەی سێ هێرشی ئاسمانییەوە، بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی باكور و رۆژهەڵاتی دیجلە لە پارێزگای كەركوك، كەوتە بەر هێرشێكی ستەمی زایۆنیستی – ئەمریكی”.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەكان ئەم هێرشە بووەتە هۆی “شەهیدبوونی سێ موجاهید و برینداربوونی چوار چەكداری دیكە”.