سێمێل.. پارکێک لەناو سەنتەری شار دروستکرا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە قەزی سێمێل دەستکرا بە دروستکردنی یەکەم پاڕکی گشتی کە رووبەرەکەی یەک دۆنمە و دەکەوێتە ناو بازاڕەوە.

پارکەکە دەکەوێتە ناو بازاڕی مێسێریکێ، لەلایەن کۆمپانیای ئەرز دروستدەکرێت و شارەوانی سێمێل سەرپەرشتی دەکات.

ئەمیر ئەتروشی، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی دهۆک بە 964ـی وت، پارکەکە بە گوژمەی 147 ملیۆن دینار دروستدەکرێت لەچوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆک.

زیاتر وتی “پارکەکە لەسەر رووبەری 2500 مەتری دوجایە کە دەکاتەی یەک دۆنم”.

بەو پارکەوە، قەزای سێمێل بووە خاوەنی شەش پارک، پلانیش هەیە دوو پارکی دیکەی لێ دروست بکرێت.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق