ناوەڕۆکەکەی نادیارە
ئێران دەڵێت ئەمریکا لە رێگەی پاکستانەوە پێشنیازێکی پێگەیاندووین
فەرهاد حەسەن
بەرپرسێکی ئێرانی ئاشکرای دەکات لە رێگەی وڵاتی پاکستانەوە پێشنیازێکی ئەمریکایان پێگەیشتووە و تورکیاش هاوکارە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.
بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، پاکستان پێشنیارێکی لە ئەمریکاوە گەیاندوەتە ئێران، بهڵام وردەکارییەکانی ئەو پێشنیازەی ئاشکرا نەکردوە کە پاکستان گەیاندویەتی، یان ئایا هەمان ئەو پێشنیازە 15 خاڵییەی ئەمریکایە كه دوێنێ بڵاوكرایهوه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تورکیا “هاوکاربووە لە هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، هەروەها بیریش لەوە دەکرێتەوە کە تورکیا یاخود پاکستان میوانداری ئەو جۆرە وتوێژانە بکەن”.
بە قسەی ئەو بەرپرسە بێت، تاران ئامادەیە پێشنیارەکانی دیبلۆماسی لەبەرچاو بگرێت سەرەڕای ئەوەی بە ئاشکرا رەتیدەکاتەوە کە هیچ نیازێکی دانوستان لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەبێت.
دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا پێشتر 48 كاتژمێری بۆ ئێران دانابوو بۆ ئهوهی تەنگەی هورمز بكاتهوه ئهگهرنا دامهزراوهكانی وزه و كارهبای ئهو وڵاته وێران دهكات، بهڵام پێری دووشهممه له ههژماری تایبهتی خۆی بڵاویكردهوه، وهزارهتی جهنگی ئهمریكا (پێنتاگۆن)ی راسپاردوە “هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج رۆژ دوابخات”.