زەردەواڵەی رەش و پیشلەی کێوی دەکەونە شەڕەوە
کوژرانی لاریجانی و چەکە نوێکان لە شەڕی ئێران و ئەمریکادا
964+
توانا نەقی
رووداو و ێشهاتەکانی شەڕ لە نیوان ئەسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێڕان ئەمڕۆ زۆربوون و جگە لە کوشتنی عەلی لاریجانی یەکێک لە گرنگترین بەرپرسەکانی ئێڕان چەندین چەکی تازەش هێنراوەتەوە شەڕەکەوە.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، کوشتنی لاریجانی لەلیەن ئیسرائیلەوە لەم کاتەدا گورزە و ئیشەکە بە تەواوی لەلایەن سیخوڕەوە ئەنجام دراوە و چوونە ناوخەڵک و خۆپیشاندانیش یەکێک بووە لە هۆکارەکان.
لەبارەی چەکە تازەکانیشەوە بۆ شەڕەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هێلیکۆپتەری بەریتانی کە بە پشیلەی کێوی بەناوبانگە و بەریتانییە ئامادەیە کە شەڕکەرێکی باشی دەریاییە، هەروەها پێدەچێت مایکرۆ دۆرۆن کە قەبارەکەی بەقەد پەنجەیەک دەبێت بێتە شەڕەەوە.
ئەمە جگە لە هێنانی کەشتی یو ئێس ئێس تریبۆلی بەرمائی و هەروەها موشەکی دارک ئیگڵ کە یەکێکە لە گرانترین موشەکەکانی ئەمریکا و وێرانکەرە هەروەها ئەگەری بەکارهێنانی گرافیت بۆمب بۆ نەمانی کارەبا لە ئارادایە.