سلێمانی
بازاڕی “لای مه‌حكه‌مه” كاتی به‌ربانگ دوكانداری لێ نییه
964+
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
كامێرای 964 ئه‌م ئێواره‌یه له بازاڕی لای مه‌حكه‌مه بوو له سلێمانی، كه دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه، دوكانداره‌كان بۆ به‌ربانگ و رۆژووشكاندن ده‌چنه‌وه ماڵه‌وه و دوكانه‌كانیان به كراوه‌یی جێده‌هێڵێت.
په‌یامنێری 964 پرسیاری له چه‌ند دوكاندارێك كردووه له باره‌ی جێهێشتنی دوكانه‌كانیان، ئه‌وان ده‌ڵێن سوپاس بۆ خوا شار و بازاڕ زۆر ئه‌مین و پارێزراوه و خه‌می جێهێشتنی دوكانه‌كانیان نییه.
ئه‌وان دوای به‌ربانگ دێنه‌وه سه‌ر كار و تا دره‌نگانی شه‌و خه‌ریكی كاسبیی خۆیان ده‌بن، به تایبه‌تی له رۆژانی ئێستای پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان و نه‌ورۆز، كڕیار روویان تێده‌كه‌ن و پێداویستییه‌كانیان ده‌كڕن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا