پرسەی ساڵح موسلیم لە سلێمانی
داوا دەکرێت کورد یەکڕیز بێت و کۆنگرەی نەتەوەیی ببەستێت
دیلان محەمەدجەزا
نوێنەری پەیەدە لە سلێمانی رایگەیاند، داوا دەکەین کورد لە هەموو لایەک یەکڕیز بێت و یەکڕیزی بپارێزێت، هەروەها هەوڵ بدرێت کۆنگرەی نەنەوەیی کورد ساز بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15.3.2026 د. جاویدان کەمال نوێنەری پەیەدە لە سلێمانی لە وتەی ماڵئاوایی لە پرسەی ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، سوپاسی هەموو خەڵکی کوردستان و سلێمانی کرد، کە بەشداری و هاوخەمی خۆیان بۆ گیانلەدەستدانی ساڵح موسلیم دەربڕی.
وتیشی، کورد یەکڕیزی بەدەستهێناوە و داواکارین ئەو یەکڕیزییە بپارێزرێت، هەروەها هەوڵ بدرێت بەزووترین کات کۆنگرەی نەتەوەیی بێتە ئەنجامدان.
ساڵح موسلیم، کەسایەتی سیاسیی کورد و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) چەند رۆژێک لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشییەوە لە هەولێر گیانی سپارد و تەرمەکەی برایەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا