"بەتەواوەتی تواناکانی ئێرانمان لەناوبردووە"

ترەمپ: بەم زووانە گەروی هۆرمز دەکەینە شوێنێکی سەلامەت

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە بەتوندی بۆردومانکردنی کەناراوەکان و لێدانی بەلەم و کەشتییە ئێرانییەکان و بەم زووانە گەروی هۆرمز دەکەنە شوێنێکی سەلامەت.

ترەمپ لە پۆستێکی نوێیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، “بەڕێژەی 100%ی توانا سەربازییەکانی ئێرانمان لەناوبردووە، بەڵام هێشتا ئاسانە بۆیان کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنێرن، مین دابنێن، یان موشەکێکی کورت مەودا هەڵبدەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند وڵاتێک بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی هەوڵی ئێران بۆ داخستنی گەروی هۆرمز زیانیان بەرکەوتووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا کەشتی جەنگی دەنێرن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بمێنێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا هیواشی خواستووە کە چین و فەرەنسا و ژاپۆن و کۆریای باشوور و بەریتانیا کەشتی بنێرن بۆ ئەوەی گەروی هۆرمز مەترسی دروست نەکات.

پەیامێکى توند و نوێ لە ترەمپەوە: رژێمى ئێران بە تەواوى ...

پەیامێکى توند و نوێ لە ترەمپەوە: رژێمى ئێران بە تەواوى لەناو دەبەین

ترەمپ: ئێران داواى رێککەوتنمان لێدەکات

ترەمپ: ئێران داواى رێککەوتنمان لێدەکات