"ویستمان لەم کاتەدا زەردەخەنە بخەینەسەر لێوی هاوڵاتیان"

هونەرمەند دیمەن ئیبراهیم لەسەر کلیپەکەی روونکردنەوە دەدات

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکی شاد لەلایەن هونەرمەندێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا کاردانەوەی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە و هونەرمەندەکەش دەڵێت، ویستوویانە لەم کاتەدا زەردەخەنەیەکی کەم بخەنە سەر لێوی هاوڵاتیان و کلیپەکەشیان بۆ رۆژانی دوای شەڕ و ئاگربەست ئامادە کردووە.

هونەرمەند دیمەن ئیبراهیم لە روونکردنەوەیەکدا بۆ 964 وتی، “لەبەر دۆخی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستان دوو مانگە ئیشەکانم وەستاندووە، ویستیشم ئەو کلیپە کەنسڵ بکەمەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی لەسەر ئێمە زۆر دەکەوت و پارەیەکی زۆر سەرف کرابوو، بڕیارماندا کلیپێکی جیاواز ئامادە بکەین و لە رۆژانی داهاتوودا و لەکاتی ئاگربەست بڵاوی بکەینەوە”.

“ویستمان شتی خۆش بکەین بۆ هاوڵاتیان، زەردەخەنەیەک بخەینە سەر لێویان و لەو بارودۆخەی ئێستا تۆزێک دووریان بخەینەوە”، دیمەن ئیبراهیم وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەو ماڵپەڕ و پەیجانەی قسەی ناشیرین و نەشیاو لەسەری دەنووسن، کۆمێنتەکانیان رانەگرن، ناچار دەبێت سکاڵا لەسەریان تۆمار بکات.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ماهیر حەسەن بۆ 964: هەرکەسێک قسە دەکات لەباتى جارێ هەزار ...

ماهیر حەسەن بۆ 964: هەرکەسێک قسە دەکات لەباتى جارێ هەزار جار گەردنى ئازا بێت