قسەى نوێ دەکات

ترەمپ: پشتگیری کورد دەکەین و کوڕەکەی خامنەیی قبوڵکراو نییە

964+

وریا فەتاح

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، تیشکی خستە سەر ئاییندەی دەسەڵات لە ئێران و هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر کورد دووپات کردەوە.

ترەمپ بە راشکاوی رایگەیاند: “ئێمە پشتگیری کوردەکان دەکەین”، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوچە کوردییەکان لە ژێر هەڕەشەی بەردەوامی بۆردوومانەکاندان.

دەربارەی جێگرەوەی رابەری باڵای ئێران، ترەمپ وتی: “کوڕەکەی خامنەیی قبوڵکراو نییە” و ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت خۆی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئێراندا بەشدار بێت.

ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ گورزێکی دیکە لە سەرکردایەتی نوێی ئێران کەوتووە و ئێستا خەڵکێکی زۆر لە ناو ئەو وڵاتەدا داوای پارێزبەندی دەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی هێرش دەکاتە سەر ئەو وڵاتانەی هیچ پەیوەندییەکیان بە شەڕەکەوە نییە و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە سەربازی و سیاسییەکانی ناوخۆی ئێران.

ترەمپ: سەرکردایەتی ئێران

ترەمپ: سەرکردایەتی ئێران "بوون بە هەڵم" و هەر کەس ببێتە رابەر دەکوژرێت