وێنەى سەرۆکان: نێچیرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماکرۆن
چارەسەرى ئاشتیانە
بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە؛ سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى فەرەنسا لە تەلەفۆن قسەیان کرد
964+
وریا فەتاح
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت.
بەپێى راگەیەندراوى سەرۆکایەتى هەرێم، لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە، تاوتوێ کران. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شەڕ دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی دووپات کرایەوە.
هەر لە پەیوەندییەکەدا، چهند پرسێکی دیکهی جێی بایهخی ههردوولا، تهوهرێکی دیکهی پهیوهندییهکه بوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکى هەرێم پەیوەندییەکى دیکەى تەلەفۆنى لە هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیاوە پێگەیشت و لەبارەى دۆخى ناوچەکە قسەیان کرد.