هێزەکانی پێشمەرگە لە دێگەڵە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی ئەمڕۆ دەکەن
هێزەکانی پێشمەرگە لە دێگەڵە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
964+
ژووری هەواڵ
هێزەکانی پێشمەرگە لە دێگەڵە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی ئەمڕۆ دەکەن.
هەڵگورد حیکمەت بەرپرسی راگەیاندنی دەڤەری یەکی هێزەکانی پێشمەگەی کوردستان بە 964ـی وت، ئەمڕۆ سێشەممە 3.3.2026 لە دوو کاتی جیاوازدا و بە درۆنی خۆکوژ هێرشکرایەسەر بارەگای فیرقەی 11ـی سەر بە دەڤەی یەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی دێگەڵە، لە ئەنجامدا چەند کەسێک بریندار بوون، لە ئێستادا هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان و لێکۆڵینەوە لە وردەکاریی رووداوەکە بەردەوامە”.
روونیشیکردەوە، یەکێک لە هێرشەکان کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی بووە، ئەوی دیکەیان لە دەوروبەری کاتژمێر 9ـی بەیانی، هەردووکی بە درۆنی خۆکوژ بووە.
هەڵگورد حیکمەت وتیشی، ئەو هێرشەی ئەمڕۆ یەکەمجار نییە، دوێنێش دووشەممە، هەمان بارەگا لەڕێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە بۆردومانکراوە.