تا کاتێکی نادیار

ئێران هەناردەی خۆراک و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی راگرت

شۆڕش قادری

ئێران هەناردەی خۆراک و بەرهەمی کشتوکاڵییەکانی بۆ دەرەوەی وڵات تا کاتێکی نادیار راگرت.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا و پێویستی ناوخۆیی، حکومەتی ئێران بڕیاریداوە هەناردەی خۆراک و سەرجەم بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە بکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاتێکی دیاریکراو بۆ راگرتنی ئەو بڕیارە دیاری نەکراوە و تا ئەو کاتەی پێویست بکات، وەک خۆی دەمێنێتەوە.