سوخۆی 24
فڕۆکە دزراوەکانی عێراق لە قەتەر خرانە خوارەوە
964+
ژووری هەواڵ
فڕۆکە دزراوەکانی عێراق خرانە خوارەوە ئەو فڕۆکانەی پێش 35 ساڵ عێراق بە ئەمانەت خستییە لای ئێران و دواتر بۆی نەگەڕێندرایەوە.
بۆ یەکەمجار ئەمڕۆ ئێران فڕۆکەی لە شەڕەکەدا بەکارهێنا و قەتەر رایگەیاند ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە، هەردوو فڕۆکەکە لە جۆری سوخۆی 24 بوون.
ئەم فڕۆکانە دروستکراوی روسیان کاتی خۆی عێراق خاوەنیان بوو، بەڵام ئێران دەستی بەسەردا گرتن.
ساڵی 1991 پێش ئەوەی عێراق هێرشی بکرێتە سەر سەدام 143 فڕۆکەی شەڕکەری بە ئەمانەت نارد بۆ ئێران، فڕۆکەکان بەشێکیان لە جۆری (SU24) بوون.
ناردنی فڕۆکەکان بەشێوەیک بوو بەو مەرجەی دوای شەڕەکە عێراق وەریانبگرێتەوە، بەڵام ئێران دوایی ئامادەنەبوو فڕۆکەکان بداتەوە، ئەمڕۆ دوان لەوانە لە ئاسمانی قەتەر خرانە خوارەوە.