"فڕۆکەخانە سەلامەتە"
ئەمشەو ئاسمانی پایتەخت نائارام بوو بەڵام بێ زیان تێپەڕی
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەمشەو چەند موشەک و درۆنێک ئاڕاستەی کونسوڵخانە و شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر کران، بەڵام هەرزوو سیستمی بەرگری موشەکی بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و بێ زیانی گیانی و ماددی تێپەڕی.
چەند پارچەیەک لەو موشەک و درۆنانە کەوتنەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و هەندێکیشیان لە نزیک شەقامی 120 مەتری بەربوونەوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر بە 964ـی وت کە فڕۆکەخانەکە سەلامەتە و هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.
گروپێک به ناوی سهرایا ئهولیا ئهلدهم (سرايا أولياء الدم)، كه خۆیان به بهرهی موقاوهمهی عێراقی ناساندووه، له راگهیاندراوێكدا بهرپرسیارهتیی خۆیان له هێرشهكانی ئهمشهو بۆ سهر شاری ههولێر راگهیاندووه.
پێداچونەوە؛شۆرش قادری