هەواڵەکان

ئێران بازاڕی خۆمانی گران کرد و ئاسمانی عێراقیش بە داخراوی دەمێنێتەوە

+964
ژووری هەواڵ

ئەم وەزعەی ئێران هەر زوو کاریگەری لەسەر بازاڕی خۆمان دروستکرد، بەشێک لەو پێداویستیانەی لە ئێرانەوە بۆمان دێت لە بازاڕدا گران بوون.

مەرزی پەروێزخان پەکیکەوت؛ جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری ...

مەرزی پەروێزخان پەکیکەوت؛ جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری راگیرا

….

کارەبا بڕانەکە لە دوێنێوە بەردەوامەو لە زۆر شوێن چەند سەعاتێکی دوورو درێژ پێکەوە دەبڕێت، جا لەبەر ئەوەی مۆلیدە نەماوە خەڵک بەناجاری یەکسەر پەنایان بردەوە بەر چراو لایتی شەحن، ئەوانیش گران بوو.

وەزارەتی کارەبا؛ پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان کەمدەبێتە...

وەزارەتی کارەبا؛ پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان کەمدەبێتەوە

…..
هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان خۆیان بۆ ئەم بارودۆخە تازەیە حازر دەکەن، ئەمڕۆ هەردوو پارێزگای هەولێرو هەڵەبجە رایانگەیاند کۆبوونەوەیان کردووەو لە دۆخەکەیان کۆڵیوەتەوە، لە سلێمانی و دهۆکیش قسەوباسی خۆ ئامادەکردن کراوە.

"خوێنی خامەنەیی وەک سەدایەک دژی ستەمکاری دەمێنێتەوە"

…….

هەتا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی سبەی دووشەممە، ئاسمانی عێراق بە داخراوی دەمێنێتەوە، لەوە بەدواوە چاودێری بارودۆخەکە دەکرێت، ئەگەر باش ببێت ئاسمان دەکرێتەوە، ئەگەر نا زیاتر درێژ دەکرێتەوە.

داخستنى ئاسمانى عێراق 24 کاتژمێرى دیکە درێژ کرایەوە

داخستنى ئاسمانى عێراق 24 کاتژمێرى دیکە درێژ کرایەوە

…..