ڤیدیۆی تایبه‌تی 964
هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پووچه‌ڵكرایه‌وه
964+
عه‌بدلعه‌زیز خالند
په‌یامنێری 964 له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی تۆمار كردووه، كه دووپاتی ئه‌وه ده‌كاته‌وه، به مووشه‌ك و درۆن هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه، هێرشه‌كان هه‌ر له ئاسمانه‌وه پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه.
ئێران ئه‌مڕۆ له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خۆی مووشه‌كباران كردووه، هه‌ولێریش بووه ئامانجی ئێران، به‌ڵام ئامانجه‌كانی نه‌پێكاوه، كه ده‌یه‌وێت بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بپێكێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا