"بەرەکەتێکی گەورەیە"

نزیکەی 300 کەس پێکەوە رۆژوویان شکاند و ئیفتاریان کردەوە

964+

عەبدولعەزیز – خالند

لە مزگەوتی حاجی عوسمان لە گەڕەکی مامزاوەی هەولێر نزیکەی 300 کەس پێکەوە رۆژوویان شکاند و نانی ئێوارەیان خوارد.

سەرکەوت عومەر مامۆستای ئایینی و وتارخوێنی مزگەوتەکە بە 964ـی وت، “رۆژانە 200 بۆ 300 نەفەر لە مزگەوتەکەمان ئیفتار دەکاتەوە، نیسک و خورما و پاقڵاوە و هەندێک جاریش لەفە دابەش دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگ خواردنەکە نییە، بەرکەتێکی گەورەیە کە بەکۆمەڵ ئیفتار دەکرێتەوە و ئەوەش برایەتی و تەبایی موسوڵمانان دەگەیەنێ و واجبێکی ئایینییە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

15 ساڵە خواردن بە رۆژووەوانان دەدەن و لەناو مزگەوت بەرب...

15 ساڵە خواردن بە رۆژووەوانان دەدەن و لەناو مزگەوت بەربانگ دەکەن