خالید شوانی 72 کاتژمێر مۆڵەتی دانا
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا دەستیان پێکردەوە؛ بەڕێوەبەرەکەی سڕکرا
964+
وریا فەتاح
دوای چەند کاتژمێرێک لە راگرتنیان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستیان پێکردەوە، وەزارەتی گواستنەوەش دەڵێت “کێشەکە تەکنیکی بووە نەک ئەمنی”.
بەیانیی ئەمڕۆ لەپڕ گەشتەکان راگیران، سەرەتا گومان بۆ هێرشی درۆنی، موشەکی یان گرژیی نێوان ئەمریکا و ئێران چوو، بەڵام نیوەڕۆ وەزارەتی گواستنەوە رەتیکردەوە و جەختی کردەوە “کێشەکە تەنیا تەکنیکی بووە”.
خالید شوانی، وەزیری گواستنەوە بە وەکالەت، ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە و دەبێت لەماوەی 72 کاتژمێردا هۆکاری راگرتنەکە ئاشکرا بکەن.
بۆ ئەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بێ کێشە تێپەڕن و دەستکاری نەکرێن، بڕیاردراوە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەغدا بۆ ماوەی 72 کاتژمێر (تا دەرچوونی ئەنجامەکان) لەکارەکەی سڕ بکرێت.