گوڵاڵە بوو بە قەزا؛ دانیشتووانەکەی 130 هەزار کەسی تێپەڕاند

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی پلاندانان پلەی کارگێڕی “گوڵاڵە”ـی بەرزکردەوە، ئەمڕۆ بە فەرمی بوو بە قەزا و ناحیەی سەعدییەش خرایە سەر ئیدارەکەی.

ئەمڕۆ دووشەممە (23-2-2026)، خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق بە وەکالەت، فەرمانی بە قەزابوونی گوڵاڵەی لە سنووری دیالە دەرکرد و کۆدی کارگێڕی (21101)ـی پێدرا.

وردەکاریی بڕیارەکە و دابەشکارییە نوێیەکە بەم شێوەیەیە:

گوڵاڵە مەرجی ژمارەی دانیشتووانی تێپەڕاندووە کە 50 هەزار کەسە، ئێستا ژمارەی دانیشتووانی ناوەندی قەزاکە 94 هەزار کەسە و بە ناحیەی سەعدییەشەوە دەبێتە نزیکەی 134 هەزار کەس.

ناحیەی سەعدییە وەک ناحیەیەکی سەر بە قەزای گوڵاڵە دیاریکرا و کۆدی (21102)ـی وەرگرت.

بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەت، گوڵاڵە خاوەنی 56 قوتابخانە، نەخۆشخانەیەک، دوو بنکەی تەندروستی و فەرمانگە حکومییەکانە، بۆیە شایستەی ئەوەیە بکرێتە قەزا.

بوونی دەریاچەی حەمرین و زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەستنەوەی چەند پارێزگایەک بەیەکەوە، خاڵی بەهێزی گوڵاڵە بوون بۆ وەرگرتنی ئەم پلە کارگێڕییە.

گوڵاڵە لەرووى ئیدارییەوە نەحیەیەکى سەر بە قەزاى خانەقینە بووە و یەکێکە لەو ناوچانەی مادەی 140ی دەستوور دەیگرێتەوە  و چارەنووسى لە نێوان هەرێم و عێراق بە نادیارى ماوەتەوە.

 لە گوڵاڵە یەکەم حاڵەتى تاى خوێنبەربوون تۆمار کرا

 لە گوڵاڵە یەکەم حاڵەتى تاى خوێنبەربوون تۆمار کرا