موژدەى وەرزێکى نوێیان پێیە

حاجی لەقلەقەکان ئاسمانی شارەزووریان نەخشاند؛ زستان خۆی پێچایەوە

964+
بڕوا مەجید- شارەزوور

لەگەڵ نزیکبوونەوەی بۆنی بەهار و کۆتاییهاتنی “مۆڕ و مۆچکە”ی زستان، دیسانەوە حاجی لەقلەقەکان وەک نەریتێکی ساڵانە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە دەشتی شارەزوور و ئاسمانی ناوچەکەیان بە جووڵە بە کۆمەڵەکانیان رازاندەوە.

جەبار ئەحمەد، دانیشتووی شارەزوورە و چاودێری هاتنی ئەو میوانە ئازیزانە دەکات، بە 964ـی وت، “گەڕانەوەی حاجی لەقلەقەکان لە سەرەتای مانگی رەشەممێ دا، بۆ ئێمە مانای کۆتاییهاتنی سەرمایە. ئەوان دەچنە سەر تاوەر و شوێنە بەرزەکان و تەنانەت منارەی مزگەوتەکانیش دەکەنە ماڵی خۆیان”.

دیمەنی حاجی لەقلەقەکان بووەتە بەشێک لە ناسنامەی بەهاری شارەزوور، بەهۆی ئەو متمانەیەی لەنێوان ئەوان و خەڵکدا دروستبووە، بێ ترس لە شوێنە قەرەباڵغەکان نیشتەجێ دەبن و دەبنە جێی سەرنجی منداڵان.

بەپێی قسەی خەڵکی ناوچەکە، ئەم باڵندە کۆچەریانە تا سەرەتای مانگی گەلاوێژ دەمێننەوە و چەندین جار بێچوویان دەبێت، پاشان لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا، دووبارە بەرەو ناوچە گەرمەکان کۆچ دەکەنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

باڵندەی بوکە سورە و حاجی لەق لەق گەڕێندرانەوە ناو سروش...

باڵندەی بوکە سورە و حاجی لەق لەق گەڕێندرانەوە ناو سروشت63