حەسەکە
هاوپەیمانان بە 70 بارهەڵگرەوە لە شەدادییەوە بەرەو عێراق بەڕێکەوتن
964+
وریا فەتاح
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دیمەنی کشانەوەی کاروانێکی گەورەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە، کە لە بنکەی سەربازیی “شەدادی” لە باشووری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کاروانەکە لە 70 بارهەڵگر پێکهاتووە و هەڵگری کەلوپەلی سەربازی و لۆجیستی بوون. ئەم هێزانە ڕێگای دەروازەی سنووریی “وەلید”یان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی بپەڕنەوە دیوی عێراق.
هاتوچۆی هێزەکانی هاوپەیمانان لە نێوان بنکەکانی سوریا و عێراقدا پرۆسەیەکی بەردەوامە، زۆرجار بۆ ئاڵوگۆڕی هێز یان گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی و چاککردنەوەی بنکەکانیان لە رۆژئاوا و عێراق و باشووری کوردستان، ئەم دەروازە سنورییە بەکاردەهێنن.