"هیوادارین رووبەڕووبوونەوە روونەدات"
ئه‌فغانستان ئاماده‌یی دەربڕی لە دژی ئه‌مریكا هاوكاری ئێران بكات
964+
فەرهاد حەسەن
ئه‌فغانستان ئاماده‌یی دەربڕی لە دژی ئه‌مریكا هاوكاری ئێران بكات و دەڵێت، ڕێگه نادات خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ به ئامانجگرتنی هیچ وڵاتێكی دراوسێ و له ئه‌گه‌ری هێرشەكانی ئه‌مریكاش بۆسه‌ر تاران هاوكاری ئێران دەكەن.
محه‌مه‌د یه‌عقوب، وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانستان له وتارێكدا له كابول رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر هیچ لایه‌نێك دروستناكات و رێگه نادات خاكی ئه‌فغانستان بۆ زیانگه‌یاندن به وڵاتانی دیكه به‌كاربهێنرێت.
داوای له وڵاتانی بیانی كرد كه هه‌وڵی له‌كه‌داركردنی وێنه‌ی ئه‌فغانستان نه‌ده‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌فغانستان كراوه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیكه له بواره‌كانی سیاسه‌ت و بازرگانیدا، به‌ڵام “سیسته‌می ئێستا له ئه‌فغانستان ملكه‌چی دیكتاتۆری هیچ وڵاتێك نابێت”.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، زه‌بیحوڵا موجاهید، وته‌بێژی تاڵیبان رایگه‌یاند، ئه‌فغانییه‌كان ئاماده‌ن “به باشترین شێوه هاوسۆزی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێران داوای بكات، له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌گه‌ری ئه‌مریكا بۆ سه‌ری”.
ڕوونیكرده‌وه، تاڵیبان پشتیوانی له هه‌ڵگیرسانی هیچ شه‌ڕێك ناكات، هیوای خۆی ده‌ربڕی كه ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی نێوان واشنتن و تاران روونه‌دات و “ئێران توانای به‌رگریكردن له‌خۆی هه‌یه و له شه‌ڕی 12 رۆژه‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به سه‌ركه‌وتویی ده‌ركه‌وت”.
ئه‌م هەڵوێستەی ئەفغانستان له كاتێكدایه كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌رده‌وامه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌م دواییانه‌دا هۆشدارییدا له ئه‌گه‌ری هه‌نگاوی سه‌ربازی دژی تاران، له كاتێكدا ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سوپای ئه‌مریكا خۆی بۆ ئه‌گه‌ری بژارده‌ی ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌كه‌دا ئاماده ده‌كات.