"سوپاس بۆ هەڵوێستتان"
مەزڵوم عەبدی داوای لێبوردنی لە رەوەندی كوردی لە ئەوروپا كرد
964+
فەرهاد حەسەن
هەروەك بڕیار بوو، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتنی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆبوونەوەیەكی فراوان لە گەڵ رەوەندی كوردی لە ئەوڕوپا رێكبخات و لە نزیكەوە قسە و باس و هەڵوێست و پێشهاتەكانیان بۆ روونبكاتەوە، بەڵام وەكوە خۆی دەڵێت، لەبەر هەندێك هۆكار نەتوانرا ئەم كۆبوونەوەی رێكبخرێت و “داوای لێبوردنتان لێدەكەم”.
لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا، مەزڵوم عەبدی داوای لێبوردن لە رەوەندی كوردی ئەوڕوپا دەكات و دەڵێت “هۆكاری رێكنەخرانی كۆبوونەوەكە لە دەرەوەی ئێرادەی ئێمەوە بوو بۆیە نەمانتوانی كۆبوونەوەكە رێكبخەین”.
سوپاس هەڵوێست و پشتگیرییەكانی رەوەندی كوردی و تەواوی كوردستانیانی كرد بۆ رۆژئاوای كوردستان و هێزەكانی (هەسەدە) كە ئەمە بووە هۆی ئەوەی ئاگربەست بێتە دی وتیشی “ئەم هەڵوێست و پشتگیرییەی ئێوە گرنگ و پڕ بایەخە تا بگەین بە سەركەوتن”.