وەزیری دەرەوەی سوریاشیان لەگەڵدابوو
مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە
فەرهاد حەسەن
مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە شاری میونخ، بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ مارکۆ رووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وردەکاری لەسەر کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونخ لە وڵاتی ئەڵمانیا، ئەم کۆبوونەوەیە ئانجامدراوە.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا، وردەکاری دەربارەی ئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی سوریا لەو دیدارەدا، ئاماژەیە بۆ هەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا و پاراستنی مافی پێکهاتەکان.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە دەست 964 کەوتووە، مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە دەچێتە کۆبوونەوەکە یەکسەر پرسیاری مەزڵوم عەبدی دەکات و دەڵێ کوا؟
کاتێکیش دەیبینێ پێی دەڵێت، خۆشحاڵم کە لێرەیت.
مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا لەبەرێکی مێزەکەن و لایەکەی دیکەش وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و تیمە ئەمەریکییەکەن.