لە حمس
هاوپەیمانان لە تەنەف رۆشتن و فیرقەیەکی وەزارەتی بەرگری جێگیر بوو
964+
ئەحمەد مستەفا
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بنکەی تەنەفی لە حمس چۆڵکرد و بەرەو ئوردن رۆشتن روانگەی سوری دەڵێ، بنکەکە رادەستی وەزارەتی بەرگری سوریا کراوە.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە 11.2.2026 لە زاری سەرچاوەکانییەوە رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش له سه‌ربازگه‌ی ته‌نه‌فی سوریا به‌ره‌و خاكی ئوردن كشانه‌وه.
بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی له‌نێوان سنوری سوریا و عێراق و ئوردن له‌سنووری پارێزگای حمس، ئه‌م سه‌ربازگه‌یه له‌ساڵی 2016وه كارایه و بنكه‌یه‌كی گرنگی شه‌ڕه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بووه.
سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی تەنەف کە دەکەوێتە سێگۆشەی سنووری نێوان سوریا و عێراق و ئوردن ئاگادار کردەوە، کاروانە سەربازییەکان بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە بنکەکە بەجێهێشت و بەرەو خاکی ئوردن رۆیشتوون، ئەمەش کۆتایی بە ساڵانێک بوونی سەربازی لە یەکێک لە هەستیارترین و ستراتیجیترین خاڵەکانی بیابانی سوریا هێنا.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەو شوێنەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چۆڵکردبوو، رادەستی وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتی کراوە. فیرقەی 54 دەستی کرد بە بڵاوەپێکردن لە ناو بنکەکە و دەوروبەری و دامەزراندنی بنکەی سەربازی و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی توندی ئەمنی. تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی دەرنەچووە کە سروشتی ئەرکەکان یان میکانیزمی بەڕێوەبردنی بنکەکە لە قۆناغی داهاتوودا روون بکاتەوە.