وەزیری داد بە "زۆرەملێ" سوێندی خوارد
شەڕە بۆکس لە پەرلەمانی تورکیا روویدا
964+
ژێوار خدر
لە کاتی دەستبەکاربوونی ئاکن گورلێک وەک وەزیری نوێی داد لە ئەنقەرە، پەرلەمانتارانی جەهەپە سەکۆی پەرلەمانیان “داگیرکرد” و رێگرییان کرد وەزیرە نوێیەکە، سوێندی یاسایی بخوات، کاتێک گورلێک ویستی بچێتە سەر سەکۆکە، لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە گەمارۆ درا.
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، دۆخەکە توندوتیژی لێکەوتەوە و پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و جەهەپە بە بۆکس و زلـلە رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، لەو پشێوییەدا مەحمود تانال، پەرلەمانتاری جەهەپە بریندار بوو و وەک لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت “خوێن لەناو هۆڵی پەرلەمان رژا”.
دوای پشوویەکی ناچاری و هێوربوونەوەی دۆخەکە، پەرلەمانتارانی ئاکپارتی دەوری وەزیرە نوێیەکەیان دا و گەیاندیانە سەر سەکۆ، بەو شێوەیە ئاکن گورلێک لەژێر پاسەوانیی هاوکارەکانیدا سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو.