لە نمایشی فیلمی لەبیرم مەکە

هێڵی لەڤ: سلێمانی بۆ من گرنگە و خەڵکێکی زۆر مەزن و گەورە و زیرەکی لێیە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

فەرشی سوری نمایشی فیلمی “لەبیرم مەکە” هونەرمەندانی لە ستی سینەمای سلێمانی کۆکردەوە و هێڵی لەڤیش کە پاڵەوان و دەرهێنەری فیلمەکەیە دەڵێت، سلێمانی بۆ من گرنگە و خەڵکێکی زۆر مەزن و هونەرمەند و گەورە و زیرەکی لێیە.

دەربارەی رۆڵی هەردی سەلامی بۆ 964 وتی: رۆڵەکەم لە سەرەتاوە خراپە و دواتر بەرەکەی دەگۆڕێت، بەڵام هێڵی لەڤ ئازاترە، باسی لەوەشکرد کە هیچ کات ناچێتە کارێکەوە خۆی تێدا نەبینێتەوە، هەربۆیەش لە ئێستادا بووەتە پێشکەشکار.

دڵنیا محەمەدی کە یەکێکە لە کارئەکتەرانی ناو فیلمەکە باس لەوە دەکات، ژنان دووجار لە جەنگدا دەبنە قوربانی، هەربۆیەش رۆڵی کچێکی کوردی دیلی دەستی داعش دەبینم کە زۆر ترساوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح