سازگار و بەخوڕە
جوندیان دوای دوو ساڵ بێدەنگی هاژەی دێ
964+
ئاکام غەفور – سۆران
ئاوی جوندیان لە دوای دوو ساڵ لە وشک بوونی بوژایەوە، هەر هاژەی دێت، ئاوەکەی سازگار و بەخوڕە.
هەرچەندە کەشی سۆران ساردە، بەڵام ئاوی جوندیان بوژاوەتەوە، ئەمەش حاڵەتێکی دەگمەنە کە لە سەرما سەرچاوە ئاویەکان ببوژێنەوە.
دانەر سۆران، خەڵکی ناوچەکەیە و خاوەنی سەیرانگای جوندیانە، بۆ 964 دەڵێت، 10 ساڵیش دەبێت نەمان بینیوە ئەو ئاوە لە وەرزی زستان زیاد بکات و دوو ساڵە ئاوی پێدا نەهاتوە.
وەک باسی دەکات، بوژانەوەی ئاوەکە کاریگەری زۆری هەیە لە سەر کەرتی گەشتیاری و ئەگەر ئاو نەبێت کەس سەردانیان ناکات.
جوندیان لە سنوری قەزای رواندزە، یەکێکە لە شوێنە گەشتیارە هەر دیارەکانی کوردستان و ساڵانە لە کوردستان و عێراقیش گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکات.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا