خەڵاتکردنی کارمەندەکە
کارمەندەکەی هاتوچۆی گەرمیان
قەمسەڵەکەی بەخشی و مدیرەکەی خەڵاتی کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەو کارمەندەی هاتوچۆی گەرمیان بەهۆی سارد و سەرما قەمسەڵەکەی خۆی کردە بەری منداڵێک، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری گەرمیان خەڵاتکرا.
هاتوچۆی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێ، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ـ بەشی هاتوچۆی ناوشار، لەچەند رۆژی رابردوودا، قەمسەڵەکەی بەری وەک کارێکی ئینسانی بەهۆی باران و سەرماوە بەخشیی بە منداڵێک.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1.2.2026، لەلایەن بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار مقدەم رزگار عەدنان، خەڵات و رێزلێنانی پێ بەخشرا، لەپای جێبەجێکردنی ئەرکی سەرشانی و ئەو کارە جوان و پەروەردەییە.