سیناتۆرێكی ئەمریكا "بەختی خۆتان تاقیبکەنەوە"

“چوارچێوەی هەماهەنگی بێڕێزی بە سەرۆك ترەمپ دەكات”

964+

فەرهاد حەسەن

جۆو وێڵسن، سیناتۆری ئەمریکا و ئەندامی پارتی کۆمارییەکان لە یەكەم كاردانەوەی بڕیارەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سووربون لەسەر كاندیدكردنی نوری مالیكی رایگەیاند، “ئێوە بێڕێزی بە سەرۆک ترەمپ دەکەن، تاقی بکەنەوە، بەختی خۆتان تاقیبکەنەوە و ببینن چی روودەدات”.

جۆو وێڵسن، ئەمشەو لە پەیامێكی كورتدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” بڵاویكردەوە، “بۆ بوکەڵەکانی ئێران لە عێراق و بۆ نوری مالیکی: ئێوە بێڕێزی بە سەرۆک ترەمپ دەکەن. تاقی بکەنەوە، بەختی خۆتان تاقیبکەنەوە و ببینن چی ڕودەدات”، هەروەها دەڵێت، “عێراق لە ئێران رزگار بکەن، ئێران رزگار بکەن”.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ئەمشەو دوای كۆبونەوەی دوپاتیکردەوە، پابەندە بە کاندیدەکەی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و رایگەیاند، کە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران بابەتێکی دەستوریی تەواو عێراقییە.

چوار شەو لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاندبوو، کە دوبارە دەستنیشانکردنەوەی نوری مالیکی وەک سەرۆک وەزیران “بژاردەیەکی خراپە” بۆ عێراق، و جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی لەو حاڵەتەدا هاوکاری بەغدا ناکات.

ترەمپ: هیوادارم دانوستان لەگەڵ ئێران ئەنجامی ئەرێنی هە...

ترەمپ: هیوادارم دانوستان لەگەڵ ئێران ئەنجامی ئەرێنی هەبێت

ترەمپ: هیوادارم دانوستان لەگەڵ ئێران ئەنجامی ئەرێنی هە...

ترەمپ: هیوادارم دانوستان لەگەڵ ئێران ئەنجامی ئەرێنی هەبێت