لە گوندێکی دەربەندیخان

ھەنگوین دارێکی تەمەن 150 ساڵە بەرەو فەوتان دەبات

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

لە گوندی بیرکێی سەر بە قەزای دەربەندیخان، بۆ دەرکردنی ھەنگوین، لەلایەن کەسانی نەناسراو دار بەڕوویەکی بەتەمەن ناوەکەی دەردەھێندرێت، کە تەمەنی نزیکەی 150 ساڵە، پۆلیسی دارستانی دەربەندیخانیش دەڵێت،”کەس دەستگیرنەکراوە، بەڵام بەدواداچون دەکەین”

رزگار سلێمان، گەنجێکی خەڵکی گوندی بیرکێیە بە قوڕ و بەرد ناو قەدی دارەکە پڕدەکاتەوە و بە 964ى وت، چەند مانگێکە ئەم دارە ئاوھای لێکراوە و کەسانێک بۆ دەرھێنانی ھەنگوین ناوی دارەکەیان ھەڵکۆڵیوە، ئەمەش زیانی زۆر بە دارەکە دەگەیەنێت.

وتیشی “کاتێک دارەکەم بینی بەو شێوەیەی لێھاتووە، بە قوڕ و بەرد ناو دارەکەم پڕکردەوە بۆئەوەی بەهۆی بای بەھێز نەیشکێنێتەوە و دارەکە بەتەواوی نەفەوتێت”.

سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بە 964ى وت، ئەو حاڵەتە کەمێک کۆنە و بۆ چەندین مانگ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بەڵام لەسەر ئەو حاڵەتانەی بڕینەوەی دار بۆ ھەنگوین تاوەکو ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە.

وتیشی “ھەرکات ئاگاداربکرێینەوە لە شتێکی لەمجۆرە یەکسەر دەڕۆنە جێگاکە و بزانن کێ کارەکەی کردوە دەستگیری دەکەن”.

بەقسەی ئەم سەرچاوەیە، سبەینێ تیمێکیان دەچنە گوندی بیرکێ بۆ بەدواداچون لە بڕینەوەی ئەو دارە و دۆخی سنورەکەش بزانن ھیچ حاڵەتێکی دیکەی لەوشێوەیە ھەیە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

رەنگاڵە ئه‌و باڵندەیه‌ى ئاوازی رەسەنی خۆی لەبیرکردوو...

رەنگاڵە ئه‌و باڵندەیه‌ى ئاوازی رەسەنی خۆی لەبیرکردووه‌

50 ساڵە خەریکی هەنگەوانییە

50 ساڵە خەریکی هەنگەوانییە