فڕێدانی ته‌رمی ژنه شه‌ڕڤانەکە یەکێک لە تاوانەکانە
هیومان رایتس وۆچ: سوپای سوریا پێشێلکاری و تاوان له رۆژاوا ئه‌نجامده‌دات
964+
فەرهاد حەسەن
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ له نوێترین راپۆرتی خۆیدا، سوپای سوریا و به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له رۆژاوای كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات، كه تێیدا بێڕێزی به ته‌رمی ژنه شه‌ڕڤانێك كراوه و گه‌مارۆی مه‌ده‌نییه‌كان دراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوەکە، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق له گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌له‌ب، ته‌رمی ژنه شه‌ڕڤانێكیان له سه‌ربانی باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه فڕێداوه‌ته خواره‌وه، ئه‌م كاره‌ش وه‌ك بێڕێزیكردن به ته‌رم و تاوانی جه‌نگ له قه‌ڵه‌م دراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی شه‌رع له حه‌له‌ب هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنیان ده‌ستپێكردووه، ده‌یان هاوڵاتی كوردیان راپێچی شوێنی نادیار كردوه‌و، دوای كۆنتڕۆڵكردنی به‌نداوی تشرین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ته‌وه، به ئه‌نقه‌ست ئاو و كاره‌با له‌سه‌ر ناوچه‌كانی كۆبانێ و به‌شێك له حه‌له‌ب بڕدراوه.
ئاده‌م كوگڵ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاندووه، به‌كارهێنانی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان وه‌ك چه‌ك دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی پێشێلكاری و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیه.
هێرش و په‌لاماره‌كانی چه‌كدارانی دیمه‌شق بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژاوای كوردستان له 6.1.2026 ەوە به‌رده‌وامه و سه‌دان هاوڵاتی كورد له ناوچه‌كانی رۆژاوا ئاواره بوون و شه‌ڕڤانانیش به‌رده‌وامن له به‌رگریكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان.