"خەریکە قەیرانی ئاڵا دروست دەبێت"

پشتگیری لە رۆژئاوا خواستی لەسەر ئاڵای کوردستان زیاد کردووە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

هەستی نیشتمانپەروەری لای هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەوەندە بەرز بووەتەوە، ئاڵای کوردستان بووە بە ترێند و بەرناکەوێ، فرۆشیارێکیش دەڵێت، خەریکە وەک قەیرانی لێدیت و ئاڵا نامێنێت.

فەریق محەمەد فرۆشیارێکە لە سلێمانی و قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، لەگەڵ دەستپیکردنی خۆپیشاندانەکانەوە خواستێکی یەکجار زۆر لەسەر لۆگۆ، نەخشە و ئاڵای کوردستان هەیە و بە گەورە و بچوکەوە خەڵکی دێن و ئاڵا دەبەن و زۆربەی کات زیاتر لە ئاڵایەک دەبەن و بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە هەڵیدەواسن.

دەشڵێت، خواست ئەوەندە زۆرە بە تایبەت لەلایەن گەنجەکانەوە، خەریکە قەیران دروست دەبێت و ئاڵا لە بازاڕدا نامێنێت.

هێرش مەحمود، شۆفێرێکە بۆ 964 وتی، بە هەڵواسینی ئاڵاکەمان پشتیوانی بۆ گەلی رۆژئاوا دەکەین و پێیان دەڵێین لەگەڵیانین.

پیداچوونەوە: ژێوار خدر

"زیاتر گەنجان دەیکڕن"، بازاڕى جامانە گەرمە