رۆژئاوا
پیشانیان نادەین؛ سەنگەرەکان ئەمانەتن
964+
توانا نەقى – حەسەکە
تیمى 964 لە رۆژئاواى کوردستان، چوونەتە بەرەکانى پێشەوەى بەرگرى، بەڵام وەک ئەمانەتێک لێى دەڕوانن و وێنە و ڤیدیۆى شوێنى سەنگەرەکان ناگوازنەوە.
توانا نەقى نێردراوى 964 لە یەکێک لە سەنگەرەکانى پێشەوەى بەرگرییە لە رۆژئاواى کوردستان و شارى حەسەکە، بەڵام وەک پابەندبوونێکى پیشەیى وێنە و دیمەنى سەنگەر و شوێنەکە پیشان نادات و داوا لە رۆژنامەنوس و پەیامنێرانى دەزگاکانى تر دەکات کە پابەندى ئەو ئەمانەتەبن و سەنگەرەکان پیشان نەدەن.
وەک ئەوەى توانا باسى دەکات، شەڕڤانان زۆر هاوکارى رۆژنامەنوسانن و دەرفەتى کارکردنى تەواوەتى و سەلامەتیان لە ئەستۆ دەگرن.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح