"پشتکردن لە کورد کارەساتێکی ئەخلاقییە"
بەڕێوەبەری پێشووی CIA لەسەر رۆژئاوا هاتەدەنگ
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەری پێشووی CIA لەسەر رۆژئاوا هاتەدەنگ و رەخنەی توند لە سەرکردایەتی وڵاتەکەی دەگرێت، چونکە دەڵێت ” پشتکردن لە کورد کارەساتێکی ئەخلاقی”.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوە و بەڕێوەبەری CIA ی لە تۆڕی X نوسیویەتی، پشتکردن لە هاوپەیمانە کوردەکانمان کارەساتێکی ئەخلاقی و ستراتیژی دەبێت.
پۆمپیۆ، لەگەڵ ئەم دوو دێڕە نووسینەی پۆستێکی سی اتۆری ئەمریکر لیندزی گراهامی بڵاوکردووەتەوە، کە دەڵێت “بەرژەوەندییەکی بەهێز و گەشەسەندنی دوولایەنە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا هەیە، سەبارەت بە تێکچوونی دۆخی سوریا، کۆدەنگییەکی پتەو هەیە لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەو کوردانە بپارێزین کە بۆ ئێمە بوون لە لەناوبردنی خەلافەتی داعش”.