"نابێ رۆژئاوا بکەوێت"
رانیە کەمپینێکی یەک هەفتەیی بۆ هاوکاری رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد
964+
ئەحمەد محەمەد – رانیە
لە رانیەی سەنتەری ئیدارەی راپەرین، دەست بە کەمپینێک کرا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و یارمەتی بۆ رۆژئاوای کوردستان وەکو بڕیاریشیان داوە کەمپینەکە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
هاوڕی کاسترۆ، چالاکوان و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی کەمپینەکە بە 964 ی وت، ئامانجیان لە راگەیاندنی کەمپینەکە بۆ ئەوەیە رۆژئاوا نەکەوێت و هاوکاری و یارمەتی بگەیەننە خەڵکەکەی.
وتیشی “لە کەمپینەکە هەموو پێداویستییەک کۆدەکەینەوە و رێوشوێنی گونجاویشمان بۆ گەیاندنی گرتووەتەبەر”.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن