هاتوچۆی سلێمانی

بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەیەنە دەرەوە

964+

ژێوار خدر

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و پارێزگای سلێمانیشی گرتووەتەوە، شەقامی تاسڵوجە – راپەڕین و رێگاکانی دەرەوەی شار مەترسی خلیسکانیان لێدەکرێت و هاتوچۆ تێیاندا مەترسیدارە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە شۆفێران دەکات بەهۆی چڕیی بەفربارین و مەترسیی خلیسکان، لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە سەر شەقامەکان مەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت.

بەپێی ئاگادارییەکەی هاتوچۆ، لە ئێستادا شەقامی نێوان تاسڵوجە بەرەو ئاراستەی راپەڕین و بەپێچەوانەشەوە، لەگەڵ بەشێکی زۆری رێگەکانی دەرەوەی شاری سلێمانی، بەهۆی بەفرەوە مەترسیی نەمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلیان لەسەرە و ئەگەری پەککەوتن و رووداوی نەخوازراو لە ئارادایە.

جەختیش دەکاتەوە، پێویستە شۆفێران تا کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە چڕەی بەفربارین و ئاساییبوونەوەی دۆخی شەقامەکان، خۆیان لە شۆفێری بپارێزن بۆ ئەوەی گیانی خۆیان و سەرنشینەکانیان پارێزراو بێت.

هەینییەکی سپی

هەینییەکی سپی