سۆران كۆمەكی رۆژئاوا دەكات
سێ رۆژ بەردەوام دەبێت
ئیدارەی سۆران هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆدەکاتەوە
+964
ئاکام غەفور- سۆران
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە هەر شەش قەزای سنوورەکە کۆمەک و هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆدەکاتەوە، هەڵمەتەکەش سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
هاوکارییەکان جگە لە پارە، پێداویستی خۆراک و خواردن و گەرمکەرەوە، هەروەها جلوبەرگ و بەتانی و دۆشەک دەبن، سەرپەرشتیاری ئیدارەکەش داوا لە خەڵکی دەکات بەشداربن.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، بە 964ـی وت، لە ئەمڕۆوە کەمپەین رادەگەیەنن بۆ رۆژئاوای کوردستان و هەوڵدەدەن لە ماوەی سێ رۆژ هاوکارییەکان بگەیەننە رۆژئاوای كوردستان، چونكە کوردانی ئەوێ لە بارودۆخێکی سەختی ژیاندان”.
وتیشی، “لە هەر شەش قەزاکەی سۆران شوێن دیاریی دەکەین بۆ ئەوەی خەڵک یارمەتیەکانیان بگەیەنن، داواش لە خەڵک و خێرخوازان دەکەین هاوکارمان بن و بەدەم بانگەوازەکەمانەوە بێن”.
وەک باسی كرد، ئەوان مەبەستیانە لە رێگای مامۆستایانی ئاینییەوە سبەی هەینی، خەڵک زیاتر ئاگادار بکەنەوە لەوەی رۆژئاوا پێویستی بە هاوکاری و کۆمەکە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا