هەڵۆ مستەفا بۆ 964 قسە دەكات
كارمەندێكی هاتوچۆی كۆیە بە سڵاوێک سەرنجی هەموو كوردستانی راكێشا
964+
دەریا ئەحمەد – كۆیە
لە كاتی گردبوونەوەی هاوڵاتیانی قەزای كۆیە بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوای كوردستان، كارمەندی پۆلیسی هاتوچۆی كۆیە بە سڵاوێكی سەربازی پێشوازی لە ئاڵای كوردستان و خەڵكەكە كرد، كە دیمەنێكی زۆر جوان بوو، كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
پۆلیسەكە ناوی هەڵۆ مستەفایە و ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ پەیامنێری 964 لە كۆیە قسەی كرد.
هەڵۆ دەڵێت، “وەك سەربازێك كە ئاڵای وڵاتەكەی دەبینێت سڵاوی لێدەكات، منیش سڵاوم كرد، هەروەها ویستم بەو سڵاوە بەشداریی پاڵپشتیی كوردستانیان بكەن لە رۆژئاوای كوردستان و هەر ئەوەندە دەسەڵاتەم هەبوو، سوپاسی خەڵكی خۆشەویست دەكەم وێنە و ڤیدیۆی منیان بڵاوكردەوە و لە سۆشیال میدیاش رێزیان لێنام، چاوی هەموویان ماچ دەكەم”.
هەروەها دەڵێت بەڕێوەبەرەكەی پەیوەندی پێوەكردووە و دەستخۆشی لێكردووە بۆ ئەم كارەی ئەنجامی داوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا