شەش پرۆژەی دیکەش دروست دەکرێن
قوتابخانهیهكی نوێ كرایهوه و بناغهی شهش پرۆژهش دانرا
عەمار عەزیز – دهۆك
لە سەنتەری دهۆک قوتابخانەیەکی 18 پۆلی کرایەوە، هاوکات بەردی بناغە بۆ شەش پرۆژەی دیكه لە سنووری قەزای سێمێل دانران.
تۆڕی 964 دهزانێت، ئەو پرۆژانەی لە دهۆک و قەزای سێمێل بەردی بناغەیان
بۆ دانرا، لە بوارەکانی پەروەردە، رێگهوبان، ئاون و به گوژمهی زیاتر لە 10 ملیار دینار دێنه جێبهجێكردن.
خەلیل مەحمود، قایمقامی قەزای سێمێل بە تۆڕی 964ی وت، “ئەمڕۆ 8.3.2023 کۆمەڵێک پرۆژە لە سنوری قەزای سێمێل بەردی بناغەیان بۆ دانرا، پرۆژەکان بەم شێوەیە بوون، كردنهوهی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی، لەگەڵ نۆژەنکردنەی 30 قوتابخانە، ههروهها نۆژەنکردنەوەی چوار بیری ئاو لەگەڵ ههڵكهندنی چوار بیری نوێ و گەیاندنی تۆڕی دابەشکردنی ئاو بۆ سێ گەڕەکی ناوەندی سێمێل و گوندێک، هەروەها دروستکردنی چوار وێستگەی پاڵدانی ئاو.”
” لە بواری رێگهوبان سێ پرۆژە بوون، نۆژەنکردنەوەی رێگهی سێ گوند لە سنوری قەزایەکە، لەگەڵ چەند پرۆژەیەکی دیكه لە سنووری شارەوانی میسریک و ناحیەی باتێل، جگە لەمە پرۆژەی ئاوەڕۆی سەنتەری قەزا، کە رێکخراوی GIZ ئەڵمانی پارەی بۆ دابین کردووە”، خەلیل مەحمود وای وت.
به پێی زانیارییهكانی تۆڕی 964، گوژمەی ئەم پرۆژانە نزیکەی 10ملیار دیناره، کۆی پارەکە لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆکە، تەنیا پرۆژەی ئاوەڕۆ نەبێت، کە رێکخراوی GIZی ئەڵمانی بڕی ملیونێک و 200هەزار دۆلاری بۆ دابین کردووە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلات عهبدوڵڵا