بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەناو خۆپیشاندەرانەوە بۆ 964:

“فەرمانمان پێبکرێت ئامادەین هێز بنێرینە رۆژئاوای کوردستان”

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر چووەناو خۆپیشاندانەکان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا و دەڵێت، فەرمانیان پێبکرێت ئامادەن هێز بنێرنە رۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە 20.1.2026 هاوشێوەی زۆربەی شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان لە هەولێری پایتەختیش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی هێرشی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوا بەڕێوەچوو و بارزان قەساب بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەناو خۆپیشاندەران بوو، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، ئەگەر فەرمانیان پێبکرێت ئامادەن هێز بنێرنە رۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکان لە کەشێکی زۆر باشدا بەڕێوەچووە و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس توانیویانە بەتەواوەتی ئارامی و ئەمنیەتی خۆپیشاندەران بپارێزن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە هەولێر هاوڵاتیان بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان پاڵپشت...

لە هەولێر هاوڵاتیان بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان پاڵپشتیان لە رۆژئاوای کوردستان کرد

"هەموو كوردێک هاوسۆزی رۆژئاوای كوردستانە"