مینی پاسێک و تراکتۆرێک پێکیاندادا

هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

لەسەر رێگای هەڵەبجە بۆ سەیدسادق مینی پاسێک و تراکتۆرێک پێکیاندادا و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

سەروەت حامید کارمەندی تەندروستی لە بنکەی تەندروستی بابەگوڕگوڕ بە 964ـی وت، “کاتژمێر شەش ئاگادارکرایەوەنە لە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای هەڵەبجە بۆ سەیدسادق، تیمەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکە کە بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری مینی پاس و تراکتۆرێک درووستببوو”.

“لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون”، سەروەت حامید وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە پیاوە و تەمەنی 32 ساڵ دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئەمشەو له‌ سێ رووداوی هاتووچۆدا 12 كه‌س برینداربوون

ئەمشەو له‌ سێ رووداوی هاتووچۆدا 12 كه‌س برینداربوون