لە رانیە و قەڵادزێ؛
لە ساڵێکدا زیاتر لە یەک ملیۆن پشکنینی تاقیگەیی بۆ هاووڵاتییان ئەنجامدراوە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین ئاماری ساڵانەی پشکنینە تاقیگەییەکانی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە، کە تێیدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە خزمەتگوزاری پزیشکی تۆمارکراوە.
بەپێی راپۆرتەکە، کۆی گشتی پشکنینە ئەنجامدراوەکان گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 122 هەزار و 698 پشکنین، مانگی پێنج (ئایار) بە تۆمارکردنی 104 هەزار و 668 پشکنین، پڕکارترین مانگی ساڵ بووە، لە بەرامبەردا مانگی حەوت (تەمموز) بە 79 هەزار و 553 پشکنین کەمترین رێژەی تێدا تۆمارکراوە.
دابەشبوونی پشکنینەکان بەپێی بەشەکان:
پشکنینەکانی “بایۆکیمیستری” پشکی شێریان بەرکەوتووە و زۆرترین داواکارییان لەسەر بووە، وردەکارییەکە بەم شێوەیەیە:
(کیمیای ژیانی): 528,148 پشکنین.
(خوێنناسی): 242,036 پشکنین.
(مشەخۆرناسی): 109,852 پشکنین.
(سیرۆلۆجی): 69,813 پشکنین.
(ڤایرۆسناسی): 67,440 پشکنین.
(هۆرمۆنەکان): 65,610 پشکنین.
(بانکی خوێن): 37,009 پشکنین.
(بەکتریاناسی): 2,790 پشکنین.