گەرمیان
مینی پاسێكی قوتابیان وەرگەڕا و شەش قوتابی بریندارن
964+
میلاد جەلال
پەیامنێری 964 لە گەرمیان زانیاری و وێنەی ئەو رووداوەی گەیاند، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە مینی پاسێکی قوتابیان لە نزیك گوندی ئازادی لە ناحیەی مەیدانی گەرمیان وەرگەڕا و شەش قوتابی بریندار بوون.
هەروەها نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە باوەنور رایگەیاند، قوتابییەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان، چارەسەرە سەرەتاییەکانیان بۆ کراوە و ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکدان.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964، قوتابییەکان لە قوتابخانە بەرەو ماڵ گەڕاونەتەوە و ژمارەیان حەوت قوتابی بووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا