"ئەندامی خێزانێکن"

لە نزیک عوزێم سێ کەس گیانیان لە دەستدا

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

لە رووداوێکی هاتوچۆ، ئەمشەو چوارشەممە 14.1.2026، کە لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان کەرکوک بۆ بەغدا روویدا، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چواری کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە لە نزیک عوزێم روویداوە.

محەمەد عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی دیالە بە964ـی وت، رووداوەکە پێکدادان بووە، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای سپۆرتاج و بارهەڵگریک، لە رووداوەکەدا سێ کەسی نێو کیاکە گیانیان لەدەستداوە کە ئەندامی یەک خێزانن و چوار کەسی دیکەش بریندابوون.

بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بە قسەی وتەبێژی هاتوچۆی دیالە بێت، رووداوەکە بەهۆی تیژڕەویی و پابەندنەبوونی شۆفێرەکان بووە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بەسووکی بریندابووە و لێکوڵینەوەش لەرووداوەکە دەستی پێکردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی زەوی جوتیارانی چەند گوند...

کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی زەوی جوتیارانی چەند گوندێکی دوزخورماتوو دەکرێت