منداڵێکی تەمەن یەک رۆژیان لە وەرەمێکی مەترسیدار رزگار کرد

ئەمڕۆ ناوەندە تەندروستییەکانی کەرکوک رۆژەکەیان بە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و ئاڵۆز تێپەڕاند

964+

فەرهاد حەسەن

ئەمڕۆ لە کەرکوک نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و ئاڵۆز بۆ منداڵێکی تەمەن یەک رۆژە ئەنجامداو بەسەرکەوتوویی لە وەرەمێکی مەترسیدار رزگاریان کرد

فەرمانگەی تەندروستی ئەو پارێزگایە بلاویکردووەتەوە، کە د.ئەرجان محەمەد رەشید، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی رایگەیاند، کە تیمێکی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری لە بەشی نەشتەرگەری منداڵان توانیان نەشتەرگەرییەکی ناوازە و ئاڵۆز بۆ منداڵێکی تازە لەدایکبوو ئەنجام بدەن کە تەمەنی تەنیا یەک رۆژ بوو، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری گواسترابووەوە.

دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی پێویست و وێنەگرتنی تیشکی، کۆرپەکە تووشی وەرەمێکی ترسناک بوبوو لە جۆری ساکرۆکۆکسیجیا کە قەبارەکەی 20 سانتیمەتر بوو.

دەڵێت “نەشتەرگەرییەکە، نزیکەی پێنج کاتژمێری خایاند و بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و وەرەمەکە بە تەواوی لابرا”.

دوای نەشتەرگەرییەکە، کۆرپەکە بۆ ماوەی 11ڕۆژ لە یەکەی چاودێری چڕی تازە لەدایکبووان وەرگیرا بۆ ئەوەی چاودێری پزیشکی پێویست وەربگرێت. تەندروستی دەڵێت، ئەم دەستکەوتە پزیشکییە جەخت لەسەر لێهاتوویی ستافی پزیشکی و چاودێری تەندروستییان و پابەندبوونی بێوچانیان دەکاتەوە بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری چارەسەرکردن بەپێی بەرزترین ستانداردە پزیشکییەکان، تەنانەت لە ناسکترین و ئاڵۆزترین حاڵەتەکانیشدا.

له‌ کەرکوک چاكبوونەوەی یەكەم تووشبووى تای خوێنبەربوو...

له‌ کەرکوک چاكبوونەوەی یەكەم تووشبووى تای خوێنبەربوون راگەیه‌ندرا

بەشێک لەو نەخۆشانەی گورچیلە دەشۆن هەڵگری ڤایرۆسی ئاید...

بەشێک لەو نەخۆشانەی گورچیلە دەشۆن هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز و جگەرن

خۆڵبارین كەركوكی خستە ئامادەباشیەوە

خۆڵبارین كەركوكی خستە ئامادەباشیەوە