کارمەندانی هاتوچۆ لە کاتی ئەرکدا - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
تا کۆتایی ئەم مانگە
سزای تۆمار و گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل لێخۆشبوونی بۆ کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 11.1.2026، واژۆی لەسەر بەخشینی سزای دواکەوتنی تۆمار و گواستنەوەی خاوەندارێتی کرد، ئەم لێخۆشبوونە تا 1.2.2026 بەردەوام دەبێ.
پێشتر 60 رۆژ وادە هەبوو بۆ تۆمار و گواستنەوەی خاوەندارێتی، بەڵام تا کۆتایی ئەم مانگە ئاساییە لەو وادەیە تێپەڕبووبێت و سزاکە جێبەجێ ناکرێ، کە بۆ هەر رۆژێک دواکەوتن بڕی 10 هەزار دینارە.
بە گوێرەی نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر هاوڵاتییەک بەهەر هۆکارێک نەیتوانیوە لەکاتی خۆیداو بۆ ماوەی 60 رۆژ ئۆتۆمبێلەکەی تۆماربکات یاخود گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ بکات، تا 1.2.2026، لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێت.
کۆتایی ساڵی رابردووش، بۆ ئەوەی دەرفەتێک بە شۆفێران و هەموو ئەو کەسانە بدرێ ژمارەکانیان کاتین، یان خاوەندارێتییان نەگواستووەتەوە و دواکەوتوون، هەمان لێخۆشبوون بۆ ماوەیەک راگەیەندرا.
دەقی نوسراوەکە؛
