"هێشتا پێنجوێن مەترسیدارترین ناوچەیە"

زیاتر لە 3700 مین و تەقەمەنی لە سنووری سلێمانی دۆزراونەتەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ساڵی 2025 زیاتر لە سێ هەزار و 700 مین و تەقەمەنی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دۆزراونەتەوە و ئاماری قوربانیانی مینیش لەسنوورەکە رووی لەزیادبوون کردووە.

موحسن شێخ عەبدولکەریم بەڕێوەبەری کاروباری مینی سلێمانی بە 964ـی وت، “لە ساڵی 2024 سێ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون، بەڵام لە 2025 ئامارەکە زیادیکردووە و بەوهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 کەسی دیکەش برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا پێنجوێن مەترسیدارترین ناوچەی مینڕێژکراوە کە ساڵی رابردوو لەو ناوچەیە بۆمبێکی هێشوویی سەردەمی شەڕی ئێران – عێراق دۆزرایەوە و بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بەمشەوە ئەو مینەی سەر رێگای چەند گوندێکی پێنجوێنی گرتب...

بەمشەوە ئەو مینەی سەر رێگای چەند گوندێکی پێنجوێنی گرتبوو لابرا

سبەینێ لە پێنجوێن مین و پاشماوە دەتەقێندرێتەوە

سبەینێ لە پێنجوێن مین و پاشماوە دەتەقێندرێتەوە